شاخه‌وان عه‌بدوڵا بۆ جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبژێردرا
شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌ربژێری پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.
له پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی خولی پێنجه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و سروه عه‌بدولواحید به‌ربژێری نه‌وه‌ی نوێ كاندید كرابوون.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا شاخه‌وان عه‌بدوڵا كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان توانی ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌ده‌ستبێنێ و به كۆكردنه‌وه‌ی 180 ده‌نگ وه‌ك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا، ڕكابه‌ره‌كه‌شی ته‌نیا 33 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی به‌ده‌ستهێنا، هه‌روه‌ها ده‌نگی پووچه‌ڵیش بریتی بوو له 13 ده‌نگ.
جێی باسه شاخه‌وان عه‌بدوڵا به‌ربژێری پارتی له پارێزگای كه‌ركووك له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق زۆرترین ده‌نگی به‌ربژێرانی پارێزگاكه‌ی به‌ده‌ستهێنابوو كه زیاتر له 37 هه‌زار ده‌نگ بوو.