حكوومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كات
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كێشه‌ی بارزۆری محاویله‌ى چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی سلێمانی چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له راگه‌یاندراوێكدا، بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (118) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
راشیدهگهیهنن: پرۆژەكه چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆى ده‌گرێت به‌م شێوه‌یه:
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 3ی فیدەری 80 لەگەرەکی هوانە لەگەڵ عەمود وێستگەی باشور فیدەری80
-چارەسەرکردن و دانانی محاویلەی 18 فیدەری 96 کە بارزۆریی لەسەرە/ وێستگەی باشوور.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەرەکی زێڕینۆک/ فیدەری 116
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 9 فیدەری 265 لەقرگە/وێستگەی قرگە.
-دانانی محاویلەی مساعد بۆ محاویلەی 5 فیدەری 265 لەقرگە/وێستگەی قرگە.
كۆى بودجه‌ى پرۆژەکەش (118.79.591) سەدو هەژدە ملیۆن و حەفتاونۆ هەزارو پێنج سەدو نەوەدویەک دینارەو پرۆژه‌كه‌ش لەلایەن کۆمپانیای (ئاکار) جێبەجێ دەکرێت، وا بڕیارە لەماوەی (45) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.