کوشتن و دەستگیرکردنی کوردانی ئازایخوازی ئێران بەردەوامە

ئامادەکردنی: دەشتی ئیسماعیل

زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کورد دابەش کراوە بەسەر چوار وڵات کە ئەوانیش ئێران وعێراق و تورکیاو سوریا، بەردەوام ئەو چوار دەوڵەتە کوردیا چەوساندۆتەوەو بە جۆرە چەکی ترسناک لە کوردیان داوە وەک لە سالی ١٩٨٨ کە لەلایەن رژێمە دیکتاتۆرەکەی سەدام حوسێنی سەرۆکی پێشوی عێراق کە بە چەکی کیمیای زیاتر لە ٨٠٠٠ هەزار خەلکی باشوری کوردستانی بە یەک چرکە کوشت لەبەردەم کۆمەلگای نێودەولەتی.

بە سەدان هەزاریشی بە زیندووی زیندە بە چاڵ کرد وەک منداڵ و پیرەمێردو پیرەژن وگەنج، هەمیشە کوردانی ئێران و تورکیاو سوریا لە لایەن رژێمەکانیان دەکوژرێن ومافە سەرەتایەکانیان بۆ دابین ناکرێن.

ئەوەتا لە چەند ڕۆژی داهاتوو کچێکی گەنجی کورد  بەناوی ژینا ئەمینی لەبەر ئەوەی لەچکەکەی خۆی لاداوە ویستوویەتی ئازادانە بژیەت لە رۆژهەلاتی ئێران بەلام دەسەلاتدارانی ئێران و دەسگیریان کردوە سەرەرای سوکایەتی بەو ئافرەتە کوردە زۆریشیان ئەشکەنجە داوە بە هۆی زۆری ئەشکەنجە لێدانەکەی گیانی لە دەست داوە.

بەم هۆیەوە کوردانی رۆژهەڵات هاتوونەتە سەر شەقام و داوای تۆلەی ئەو کجە کوردە دەکەنەوە بەلام هێزە ئەمنیەکانی ئێران بە جۆرە چەکی قورس و سوک ڕووبەڕووی خۆپێشاندەران بوونەتەوەو تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ هاولاتی مەدەنیان کوشتووە نزیکەی ٣٠٠ کەسیشیان بریندرا کردووە بە هەزاران کەسیشیان دەسگیر کردوە.

دەسەڵاتدارانی ئێران بۆ ئەوەی کوردی ئەو پارچەیە بێدەنگ بکەن و خۆپێشاندانەکان فراوانتر نەبێت هێلی ئینتەرنێت یان پچڕاندووەو ئەپڵیكەیشنەكانی واتسئەپ و ئینستاگرام لەكار كەوتوون، لە كاتێكدا ئەمریکا  دەڵێت ڕێوشوێنی پشتیوانی لە ئازادی ڕۆیشتنی زانیاری بۆ گەلی ئێران ڕاگەیاندووە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا ڕایگەیاند، سووككردنی سنوورداركردنی هەناردەكردنی تەكنەلۆجیای ڕاگەیاند كە بەسەر ئێراندا سەپێندراوە، كە ڕێگە بە كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیای ئەمریكی دەدات، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بۆ ئێرانییەكان فراوانتر بكەن..

لەوبارەیەوەش ئاڵپ تاكەر، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی نێتبلۆكس كە ڕێكخراوێكی ئاسایشی ئەلیكترۆنییە و بنكەكەی لە لەندەنە، گوتی: ئەمریكا دەتوانێت پشتیوانی لە ئازادی ئینتەرنێت لە ئێران و لە سەرانسەری جیهان بكات بە هاندانی پەرەپێدانی ڕێگاچارەی نوێ بۆ دەربازبوون لەو سنوورداركردنانەی كە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە سەپاندوویەتی..

تۆكەر لە لێدوانەكانیدا ئەوەی ڕاگەیاندووە جەختی لەوە كردەوە كە تۆڕەكانی ئینتەرنێت لە هەموو شارەكانی ئێران لە ژێر كۆنترۆڵی تونددان”.

هەروەها ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، ئەمریكا ڕێگە بە كۆمپانیا تەكنەلۆژییەكان دەدات خزمەتگوزاری دیجیتاڵی زیاتر پێشكەش بە خەڵكی ئێران بكەن.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو هەنگاوانەی واشنتۆن پەسەندكراون یارمەتیدەر دەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەكانی حكومەتی ئێران بۆ چاودێری و سەپاندنی سانسۆڕ بەسەر هاوڵاتیانیدا

ھەواڵی زیاتر