محەمەد فورات: پەكەكە پارتێک نییە بڕوای بە دیالۆگ هەبێت

كارزان گلی – هه‌ولێر

لەو چەند رۆژەدا، لە دەروازەی سێمالكا، چەند كەسێكی سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)، هێرشیان كردە سەر دەروازەی سێمالكا و زیانێكی زۆریان بەو دەروازەیە گەیاند و چوار كەسیش بریندار بوون. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی، سنوورەكە دابخرێت، كە تاكە رێگەی بەستنەوەی هەرێمی كوردستان و رۆژئاوای كوردستانە.

بارودۆخی ئابووری رۆژئاوای كوردستان زۆر خراپە، ئەو دەرگایە هەموو هاوكارییەكی خەڵكی رۆژئاوای بۆ دەڕۆی، بۆیە بە داخستنی زیانمەندی یەكەم، خەڵكەكەیە، بۆیە نووسەران و رۆشنبیران داوا دەكەن، ئەو دەروازەیە بكرێتەوە و رەخنەش لە پەكەكە دەگرن.
محەممەد فورات، نووسەری باكووری كوردستان، پێیوایە پەكەكە پارتێك نییە دیالۆكی لەگەڵدا بكەیت، بۆیە داوا لە برایانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەم، تاك لایەنە ئەو دەرگایە بكەنەوە، تا خەڵكی رۆژئاوای كوردستان زیانی پێ نەگات.
فورات دەڵێت: “پەكەكە گوێ ناگرێت، قسەی پێ بڵێیت لە گوێی راستی دەچێتە ژوورەوە و لە چەپی دێتە دەرەوە، ئەوە یەكلایی بووەتەوە، بەڵام با پارتی دیموكراتی كوردستان سنوورەكە بكاتەوە، ئەگەر لەوبەر پەكەكە نەیكردەوە، ئەوكات بەرامبەر بە رای گشتی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان شەرمەزار دەبێت.
بەشێك لە نووسەرانی باكوور، پێیان وایە پەكەكە نابێت ببێتە سەر ئێشە بۆ هەرێمی كوردستان و دەبێت وەكو چاوی خۆی بیپارێزێت. بەپێی زانیارییەكان، ئامانجی پەكەكە لەو كارەی، تەنیا زیان گەیاندنە بە رۆژئاوای كوردستان، تا یاسای قەیسەر لەسەر رژێمی سووریا سووك بكەن، كە ئەمریكا بەسەری سەپاندووە.
ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات (مەسەدە)، داوا لە ئەمریكا كردووە ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان لەو سزایە ببەخشێت، كە بەسەر رژێیمی سووریادا سەپێنراون.
سینەم محەمەد، سەركردەی (مەسەدە)، دەڵێت لەلایەن ئەمریكاوە بەڵێنمان پێدراوە، كە گەنجینەی ئەمریكا سزا سەپێنراوەكانی سەر حكوومەتی توركیا، لەسەر رۆژئاوای كوردستان سووكەوە بكات“
هەروەها ئەو بەرپرسەی مەسەدە ئاشكرای دەكات، داوایان لە ئەمریكا كردووە، كە رۆژئاوای كوردستان بە تەواوی لە یاسای قەیسەر ببەخشێت، چونكە لە دەروازەی سێمالكا زیاتر هیچ دەروازەیەكی تری نییە تا هاوكارییە مرۆییەكانی پێ بگات.
پەكەكە نایەوێت ئەمریكا رۆژئاوا لەو سزایە بەخشێت، تا فشار بخاتە سەر ئەمریكا و یاسایەكە بۆ سووریا سووکەوە بكات. د. كاوە عەزیزی، ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتمانیی كورد لە سووریا، پێی وایە یاسای قەیسەر كە ئەمریكا سزای بەسەر سووریادا سەپاندووە و كاریگەری زۆری كردووەتە سەر رژێمی بەشار ئەسەد و لە پەلوپۆی خستووە، رووسیا و ئێرانیش كە هەوڵی مانەوەی سووریا دەدەن، دەیانەوێت یاسای قەیسەر لەسەر سووریا كەم بكەنەوە، بۆ ئەمەشیان پەكەكە بەكاردەهێنن لە رۆژئاوای كوردستان.

یاسای قەیسەر چییە؟
یاسای قەیسەر، لە كۆتایی ٢٠١٩ لە لایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكاوە دەركرا و دواتر دەسەڵاتی واژووكردنی بە دۆناڵد ترامپ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا درا بۆ ئەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
یاساكە بۆ سزادانی ئەو لایەنانەیە كە مامەڵە لەگەڵ حكوومەتی سووریا دەكەن و دەزگا سەربازی و هەواڵگرییەكانی بە ئامانج دەگرێت.
ناوی یاسایەكە بۆ كەسێك دەگەڕێتەوە، بە ناوی (قەیسەر)، كە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ وێنە و زانیاریی لەبارەی ئەشكەنجەدان لە سووریا ئاشكرا كرد.

ھەواڵی زیاتر