كۆبوونه‌وه‌ی شاندی پارتی و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در له به‌غدا ده‌ستی پێ كرد
كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در ده‌ستی پێ كرد.
سه‌ڵاح بامه‌ڕنی په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: شاندی پارتی و یەکێتی له شاری به‌غدا ئێستا یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەل شاندی ڕەوتی سەدر ده‌ست پێ كرد سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
ئاشكراشی كرد: جگه له ڕه‌وتی سه‌دڕ، بڕیاره شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریش له‌گه‌ڵ لایه‌نه شیعی و سوننه‌كان له به‌غدا ئه‌نجام بده‌ن و پرسی دانیشتنی ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق تاوتوێ بكه‌ن.
شانده‌كه‌ی پارتی بە سەرۆكایەتی ھۆشیار زێباری و یەكێتیش بە سەرۆكایەتی عیماد ئەحمەده و ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشتبوونه شاری به‌غدا.
جێی باسه ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەولێر کۆببوونەوە، دوای کۆبوونەوەکە مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی ڕایگه‌یاندبوو كه بڕیاریانداوه بەیەک کارنامه بچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بڕیارە ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو یه‌كه‌م كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق به‌ڕێوه بچێت و ئەندامان سوێندی یاسایی بخۆن و دواتریش كاره‌كانی تری پڕۆسه‌ی پێكهێنانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجام بدرێن.