لە گەرمیان پردی گردەگۆزینە خرایە خزمەتی ھاووڵاتییانەوە

لەچوارچێوەی کارو پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن، کارکردن لە پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی پردی گردەگۆزینە لە گەرمیان تەواو کراو لەئێستادا خراوەتە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.

پڕۆژەکە بریتییە لە نۆژەنکردنەوەی پردێک بەدرێژی (١٠٠٠)م، کە خۆی دەبینێتەوە لە گۆڕینی جۆینتەکانی پردەکە بۆ جۆینتی نوێ و مۆدێرن، لەگەڵ قیرتاوکردن و لابردن و دانانی گاردرێڵی نوێ، تێچوی پڕۆژەکەش نزیکەی (٥٠٠) ملیۆن دینارە.

ئەم پڕۆژەیە بایەخ و گرنگی بەرچاوی بۆ ھاووڵاتییان و بەتایبەت دانیشتوانی سنووری گەرمیان ھەیە، جگە لە بەستنەوەی ھەرێمی کوردستان بەناوچەکانی عێراقەوە، ھاوکات رێگایەکی بازرگانی و سەرەکییەو مەرزی پەروێزخان و شاری خانەقین و گوندەکانی سنوری ناحیەی قۆرەتو لە سنورەکە دەبەستێت بەیەکەوە، بەھەمان شێوە لە روی گەشتیارییەوە بۆ ھاتوچۆی ھاوڵاتیان و سەردانکردنی سنورەکەش بایەخی ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان سەرپەرشتی پڕۆژەکەی کردو لە لایەن کۆمپانیای بێشکانەوە جێبەجێکرا.

ھەواڵی زیاتر