شەش هەزار دۆنم زەوی لە سنووری داقووق بۆ کوردانی سنوورەكە گەڕێندرایەوە

بەپێی بڕیاری ئەمڕۆ چوارشەممەی دادگای باڵای پێداچوونەوەی ڕەسافە لە بەغدای پایتەختی فیدراڵی، شەش هەزار دۆنم زەوی لە سنووری داقووق بۆ کوردانی سنوورەكە گەڕێندرایەوە، کە پێشتر عەرەبی هاوردە دەستیان بەسەردا گرتبوو.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە جوتیارانی کورد هەمیشە ئەوە دووپات دەکەنەوە دەست بەسەرداگرتنی زەوییەکانیان لەلایەن عەرەبی هاوردەوە، بە پشت بەستن بە ئیدارەی پارێزگا و سوپا و فەرمانگەی کشتوکاڵی شارەکە ئەنجام دراوە.

چاوەڕوان دەكرێ لە دوای ئەم بڕیارە، ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر بۆ گێڕانەوەی ئەم زەوییانە بۆ خاوەنە كوردەكانیان.

ھەواڵی زیاتر