به گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیار درا به‌رهه‌می هه‌ناری هاورده له‌ده‌ره‌وه‌ی بهێنرێته كوردستان.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له رێگه‌ی ئه‌و نووسراوه فه‌رمییه كه ئیمزای بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ له‌سه‌ره، رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی میوەی هەنار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و راگرتنی هاوسەنگی نرخی هەنار، بڕیار بە هەڵگرتنی قەدەغە و رێگەپێدان بە بەرهەمی (هەنار)ـی هاوردە لە دەرەوەی وڵات درا.
به گوێره‌ی نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ له 3ـی كانوونی دووه‌م / یه‌نایه‌ری 2022 ئه‌م بڕیاره جێبه‌جێ ده‌كرێت.