دوێنێ، شاندی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی حهسهن عهزاری و ئەندامیەتی له نهسار روبهیعی، سادق سڵێتی، نهبیل تورفی-یە، سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتی کرد.
شاندی پێشوازیکەری پارتی پێکهاتبوون لە؛ لە فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی، هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی، مەحموود محەمەد و عەلی حوسێن و ئومێد سەباح.
کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بەڕێوەچوو، بە پێی زانیارییەکانیش شاندەکەی ڕەوتی سەدر مەبەستی بووە بۆچوونی پارتی بزانێت لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێێ حکوومەتی عێراق.
شاندەکەی ڕەوتی سەدر ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە گەیشتە هەولێر و لەگەڵ گەیشتنیان لە هەولێر لەگەڵ شاندێکی پارتیدا کۆبوونەوە و دواتر شاندەکە سەردانی سەرۆک بارزانیان کرد و دواتر سەردانی مەکتەبی سیاسی پارتیان کرد و کۆبوونەوە.