بڕیارە كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ ئەو لیژنە ھاوبەشەی كه پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پرسی نووسینەوەی دەستوور و كاراكردنەوەی كۆمسیۆن و یاسای ھەڵبژاردن پێكیان هێنابوو، كۆببنەوە.
شاندەكەی پارتی لە ھێمن ھەوارمی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی و خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی و زانا مەلا خالید، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان پێك دێن، شاندی یەكێتیش لە عیماد ئەحمەد، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی له په‌رله‌مانی كوردستان و ژمارەیەك لە ئەندامی سەركردایەتی پێكدێن.