ئەمڕۆ سێشەممە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە سەرۆكی حكوومەت ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی 250 ملیۆن دینار وەک بەخشین بۆ پارێزگای ھەڵەبجە.
لە هەواڵێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا هاتووە كە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی 250 ملیۆن دینار وەک بەخشین (منحە) بۆ پارێزگای ھەڵەبجە.