هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری كۆرۆنای راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (4ی كانوونی دووه‌‌م/ یه‌نایه‌ری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (213) كه‌س له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه‌ و (5) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (3) هه‌زار و (914) كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و (142) تووشبووش له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (678)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ (678)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان