مەحموود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی هاتنی شاندی رەوتی سەدر بۆ هەولێر رایگەیاند: “هاتنی ئەو شاندەی رەوتی سەدر پەیوەندی بەوە هەیە، کە بڕیارە رۆژی 9/1/2022 یەکەم کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بکرێت، هەروەها پێشتر هەندێک لێکتێگەیشتن لەنێوانمان هەبووە، لەبارەی چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق پێویستە لەناوخۆشماندا لە کوردستان گفتوگۆ بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش سبەی شاندی ئێمە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە”.
روونیکردەوە: “کۆبوونەوەی سبەی پارتی و یەکێتی، کۆبوونەوەی دوو لیژنەیە، یەکێک لە لیژنەکان تایبەتە بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەغدا، باس لەوە دەکرێت ئەو بابەتانە دەبێ لێرەوە کارنامەی لەسەر دروست بکرێت، کە بۆچوونمان چیی بێت بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق، هەروەها ئەو مافانەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا هەیەتی، بابەتە گرنگەکانی خەڵکی کوردستان لە کارنامەکەدا جێی بکرێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر هەموو پرسانە دەکرێت”.
سەبارەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتن لەلایەن لایەنە سیاسییەکانی عێراقەوە، وتەبێژی پارتی گوتی: “لە رابردوودا هەندێک جار ئەمەریکا و بەریتانیاش هێنراونەتە ناو رێککەوتنەکان بۆ ئەوەی جێبەجێ بکرێن، بەڵام لە دواییدا جێبەجێ نەکراوە، ئەوە دەگەڕێتەوە سەر مسداقیەتی ئەو لایەنەی رێککەوتنی لەگەڵ دەکرێت، کە ئایا پاندە بە رێککەوتن و ئەو بەڵێنانەی دەیدات، بۆیە گەرەنتی ئەوەیە ئەو بابەتە گرنگانەی چەند ساڵێکە ماونەتەوە، لەناو کارنامەکەی ئێمەی کوردستانی هەبێت و بە راشکاوی لەگەڵیان باس بکەین و بە جدی لەگەڵیان لەسەر خەت بین”.
دەربارەی بۆچوونی رەوتی سەدر، ئاماژەی بەوەدا: “ئەوان باسی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن، ئێمە پێمانوایە ئەو حکومەتە دەبێ دەرگا و پەنجەرەکانی کراوەبن بۆ هەموو لایەنەکان و تێیدا بەشداربن، بەڵام ئەوان لەگەڵ ئەوەدا تەنها ئەو لایەنانە بەشداربن کە لە هەڵبژاردن دەنگی زۆریان هێناوە، بە بۆچوونی ئەوان ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز هەبێت، دیموکراسی دەچەسپێت. جیاوازی ئێمە لەگەڵ ئەوان ئەوەیە کە تایبەتمەندی هەرێمی کوردستان جیاوازە لەگەڵ بەغدا، جگە لەو نیشتمانەی هەمانە وەک کوردستان بەشداریشین لەو نیشتمانەی پێی دەڵێن عێراق، کۆمەڵێک کێشەی نەتەوەییمان هەیە کە ئەوان نیانە، بۆیە دەبێ لەنێو کارنامەکەمان ئەوە رەنگبداتەوە”.
سەبارەت بە جیاوازی لە بۆچوونی پارتی و یەکێتی، مەحموود محەمەد گوتی: “پڕۆژەیەکی کارنامەی هاوبەش لەنێوان پارتی و یەکێتی ئامادە کراوە، لەسەر ئەو بابەتە جیاوازیمان نییە، بەڵام پێویستی بە نوێکردنەوەیە کارنامەکە بکەینە کارنامەیەکی کوردستانی، بۆ ئەوەی خاڵە گرنگەکانی لەگەڵ لایەنە شیعە و سوننەکانی بەشدار لە حکومەت جێبەجێ بکەین”.
گوتیشی: “یەکلا کردنەوەی پۆستەکان پەیوەندی بەو لیژنەیەوە نییە کە کۆدەبنەوە، بەڵکو پۆستەکان لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی یەکلایی دەکرێنەوە”.
جەختیکردەوە: “کۆبوونەوەی سبەی شاندی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەو کارنامەیە دەبێت کە لە گفتوگۆکانی بەغدا دەیخەنەڕوو”
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ یەکێتی پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە و دەیانەوێت بیکەن بە کارنامەیەکی کوردستانی، بۆ ئەوەی لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکان لە بەغدا بیخەنەڕوو. ئاشکراشی کرد، یەکلاکردنەوەی پۆستەکان لە کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بڕیاری لەسەر دەدرێت.