دوێنێ، شاندێکی ڕەوتی سەرد بە سەرۆکایەتیی حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زاری گەیشتە هەولێر و لەگەڵ شاندی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری کۆبوونەوە.
ئامانج لە سەردانی شاندەکەی ڕەوتی سەدر هەر لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکان بوو بۆ پێکهێنانی کانینەی نوێی حکوومەتی عێراق و دوای کۆبوونەوەکەش، لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی دانوستاندنکاری ڕەوتی سەدر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی خستەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هاتووە، شاندی دانووستانكاری ره‌وته‌كه‌یان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌ك پرسی جێی بایه‌خی هه‌ردوولا تاوتوێ كراون.
لە ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەیاندا ئەوە خراوەتە ڕوو، جه‌خت له گرنگی تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كراوه، كه سه‌در داوای كردووه كابینه‌كه‌ی له زۆرینه‌ی نیشتمانی پێك بێت و سه‌ر به خۆرئاوا و خۆرهه‌ڵات نه‌بێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، هۆشیار زێباری، سه‌رۆكی شاندی پارتی جه‌ختی له‌سه‌ر فراوانكردنی ئاسۆكانی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی دوولایه‌نه كردووه‌ته‌وه له پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی عێراق.
ئەمە جاری یەکەم نییە شاندی دانوستاندنکاری ڕەوتی سەرد سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ دەبێتەوە و پێش هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەریش سەردانی هەولێریان کرد و لە دوای هەڵبژاردنیش شاندی زۆربەی لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەر سەردانی هەولێریان کردووە و بە گرنگییەوە مامەڵە لەگەڵ هەڵوێست و بۆچوونەکانی ئەو حزبە دەکەن، بەو هۆیەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بە ڕەهایی نوێنەرایەتیی گەلی کوردستان دەکات.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی پارتی بە گرنگییەوە باس لە یەکهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان دەکەن لە بەغدا و بۆ ئەوەش چەندین هەنگاوی کردەیی ناوە و پێدەچێت هەوڵەکانی بەردەوامی هەبێت لە داهاتوودا و سەردانی لایەنەکان بکات و کۆبوونەوەی فراوان بەڕێوەبچێت.
چاودێرێکی سیاسیش سەبارەت بە سەردانی شاندی لایەنە عێراقیەکان بۆ هەولێر و کۆبوونەوەیان لەگەڵ پارتی، دەڵێت؛ سه‌رۆك بارزانی رۆڵی گرنگ و یه‌كلا كه‌ره‌وه ده‌بینێت له شێوه‌ی حكوومه‌تی عێراق به‌بێ ئۆكه‌ی سه‌رۆك بارزانی، ئاسته‌مه حكوومه‌تی عێراق دروست بكرێت بۆیه هاتنی ئه‌و شانده زیاتر وه‌رگرتنی په‌یامه له‌لایه‌ن بارزانییه‌وه كه كورد چ جۆره حكوومه‌تێكی ده‌وێت، ره‌نگه ده‌ست پێشخه‌ری نوێش هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی قسه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئیداره‌دانی عێراق بكات، كاتی خۆشی ئه‌یاد عه‌لاوی له چاوپێكه‌وتنێك گوتی، له‌گه‌ڵ برام كاك مه‌سعود بارزانی قسه‌م كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری هه‌بێت بۆ نزیك بوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق سه‌رۆك بارزانیش پێی گوتووه كه هه‌ر كاتێك گرفته‌كه به ده‌ستپیشخه‌ری من چاره‌سه‌ر بێت ئاماده‌م”.
ئەو چاودێرە سیاسیە دەشڵێت؛ ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ كورد له‌م كاته‌دا جارێكی دیكه بریاری سیاسی له عێراقدا به‌تاك لایه‌نه نه‌درێت و كورد ببێته كاراكته‌ری به‌هێز له عێراقدا.