سوپای عێراق له بهیاننامهیهكدا خاپوورکردنی دوو حەشارگەی داعش و دەستگیرکردنی 30 داواکراوی لە پارێزگای کەرکووك راگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووك لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد، ھێزە ئەمنییەکان زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنیان لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کەرکووك ئەنجامداوە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 30 داواکراو دەستگیرکراون، ھەروەھا دوو حەشارگەی داعشیش خاپوورکراون، ئەوەیش خراوەتەڕوو، ههر له ئۆپەراسیۆنەکاندا دەست بەسەر بڕێك تەقەمەنیدا گیراوە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017ـهوه سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت، راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگهی پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووك، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.