لە هەولێر دوو كەس بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنەوەی دەستگیركران

پۆلیسی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، دەستگیركردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند كە یەكێكیان هەڵساوە بەدوزینی ئۆتۆمبێلەكەو ئەویدیكەیان ساغكردنەوەو فرۆشتنەوەی.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی”بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بەهاوکاری نەھێشتنی تاوانی خەبات، توانیان دو تۆمەتبار بەناوەکانی (ڕ. م. ع.) و (ش. ب. ع.) دەستگیر بکەن بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا پیک اب هایلۆکس) لە گەڕەکەکانی شادی و ئاری.”

ئەوەشی خستۆتەڕو”تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیاننا بە تاوانەکەیاندا و یەکێک لە تۆمەتبارەکان هەڵدەستا بە دزینی ئۆتۆمبێلەکە و ئەویتریان ئۆتۆمبێلەکەی ساغ دەکردەوە واتە (دەیفرۆشتەوە).”

پۆلیسی هەولێر وتوشیەتی”پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بە پێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی دادگا کران بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامەبەریان بگیرێتە بەر.”

ھەواڵی زیاتر