پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی شێخ ئەحمەد خەیلانی كەسایەتیی ئایینی ناسراوی هەولێر بڵاوكردەوە.

لە پرسەنامەكەدا هاتووە “بۆ کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی ناسراوی شاری هەولێر (شێخ ئەحمەد خەیلانی)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای میهرەبان، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و ئاشنایانی ببەخشێت”.

ھەواڵی زیاتر