هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

فەرمانگەی دادنوسی هەولێر: مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ڕاده‌گیرێت كه‌ ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه‌

فەرمانگەی دادنوسی هەولێر كە سەر بە وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌ بڕیاریدا مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە رابگرێت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتوە.
فەرمانگەی دادنوسی هەولێر له‌ نوسراوێكدا بڕیاریداوه‌ وه‌كو یه‌كه‌مین فه‌رمانگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مامەڵەی ئەو هاووڵاتیانە رابگرێت، كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتوە هاوكات هەر فەرمانبەرێک لەهەر پلەو پۆستێک بێت ئەگەرتا 1-1-2022 ڤاکسینی  وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بەدەوامی  فەرمی. 
له‌ نوسراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لەدوای 1-1-2022 هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بەمەبەستی رایکردنی مامەڵەکانیان بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و لە کاتی جێبەجێ نەکردنی  ئەم گشتاندنە، سەرۆک و بەرپرسی فەرمانگە  روبەڕوی لێپێچینەوە دەبنه‌وه‌.
بەپێی گشتاندنێک کە واژۆی فەرسەت ئەحمەد، وەزیری دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و رۆژی 15/12/2021 دەرچووە: هەر فەرمانبەرێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێت، ئەگەر تاوەکو 01-01-2022 ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت پابەندبێت بە دەوامی فەرمی.
هەر بەپێی گشتاندنەکە، لە دوای 01-01-2022ەوە، هیچ هاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی راییکردنی مامەڵەکانیان، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین