وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو بەرهەمهێنانی کارەبا بەرزبووەتەوە و ژمارەی هاوبەشانی کارەباش زیادیکردووە.
وەزارەتی کارەبا چەند داتایەکی لەبارەی بەرهەمهێنان و هاوبەشانی کارەبا لە ساڵی 2018 تا 2021، بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، بەرهەمهێنانی کارەبا نزیکەی 26% بەرز بووەتەوە.
وەک لە داتاکانی وەزارەتی کارەبا ئاماژەی پێکراوە، لەو ماوەیەدا ژمارەی هاوبەشانی کارەبا نزیکەی 21% زیادیکردووە و کاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر لە 22% زیاد بووە.
لە بەشێکی دیکەی داتاکانی وەزارەتی کارەبا ئەوەخراوەتەڕوو، داهاتی کارەبا لە ساڵی 2018 تا 2021، زیاتر لە 185% بەرز بووەتەوە.