ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران کەسێکی دەستگیرکرد کە بڕی 3900 دۆلاری ساختەی ئەمریکی پێبووە

ئاسایشی کۆمەڵگەی گومرگی حاجی ئۆمەران راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە کەسێک وەک گەشتیار ویستوویەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بێتە نێو هەرێمی کوردستان، بەڵام لە کاتی پشکنیندا دەرکەتووە بڕی 3900 دۆلاری ئەمریکی ساختەی پێبووە.

دوای پشکنینی زیاتر روونبووەوە کە ژمارەیەک پەرتووکی جادووکردن و نوشتەی لە نێو جلەکانی شاردوەتەوە. لە راگەیێندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە، ئەو کەسە بە فەرمانی دادوەر دەستبەسەرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوە ساختەکە و کەلوپەلەکانی دیکەشی لەگەڵدا دەدرێنە دادگە. 

ھەواڵی زیاتر