به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت 42 كۆچبه‌ر له لیتوانیا گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ئاشكرای كرد، دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 42 كۆچبه‌ر به فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له لیتوانیا گه‌ڕانه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
مقه‌ده‌م فه‌رزنده ئه‌فه‌ندی به‌رپرسی بنكه‌ی پاسپۆرت و نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت له لیتوانیاوه گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری هه‌ڵگرتبوو.
ڕاشیگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه له‌نێو فڕۆكه‌كه‌دا بوون بریتی بوون له 42 كه‌س كه خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك بوون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: كۆچبه‌ره‌كان پێشتر هه‌وڵیاندابوو له سنووره‌كانی بیلاڕووسیا و پۆڵه‌ندا ڕوو له ئه‌وروپا بكه‌ن، به‌ڵام له هه‌وڵه‌كانیان شكستیان خواردبوو و ناچار ببوون داوا له لیتوانیا بكه‌ن هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌یان بده‌ن.
مقه‌ده‌م فه‌رزنده ئه‌فه‌ندی به‌رپرسی بنكه‌ی پاسپۆرت و نشینگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م كۆچبه‌ره گه‌ڕاوه‌كان به فڕۆكه‌ی تایبه‌تی لیتوانی و له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان.