ئەمشەوی دووشەممە خەمیس خەنجەر سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییەتی سیاده‌ی عەربی سوننه رای گەیاند زۆربەی دەستپێشخەرییەكانی كاتە سەختەكان لە هەولێری خێرەوە و لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە دەكرێن.
خەمیس خەنجەر لە هەژماری خۆیدا له تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر، لە ستایشی دەستپێشخەرییەكەی ئەمڕۆی سەرۆك بارزانییدا نووسیویەتی “زۆربەی دەستپێشخەرییەكانی كاتە سەختەكان لە هەولێری خێرەوە و لەلایەن سەرۆك بارزانییەوە دەكرێن، له ساڵی 2010شدا وڵاتی له قه‌یرانێكی سیاسیی خنكێنه‌ردا رزگار كرد، ئه‌مڕۆش هه‌مان دیمه‌ن دووباره ده‌بێته‌وه”.
خه‌نجه‌ر هەروەها سوپاسی موقته‌دا سه‌در ڕێبەری رەوتی سەدری كردووە، كه به بڕیارێكی ته‌واو نیشتمانی، له‌پێناو پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و سه‌قامگیریی عێراقدا، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییەی سه‌رۆك بارزانی په‌سه‌ند كردووە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سه‌رۆك بارزانى دەستپێشخەرییەكی راگەیاند و بڵاوی كرده‌وه “لەپێناو چارەسەری گیروگرفتەكان و ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو و باش بۆ پڕۆسەی سیاسیی عێراق، دەستپێشخەرییەكی سیاسیم خستووەتە ڕوو، لە چوارچێوەی ئەم دەستپێشخەرییەد، پێشنیارم كردووە بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبووسی، سەردانی سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر بكەن، لەسەر چۆنیەتیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی سیاسی و نەهێشتنی كۆسپ و گرفتەكان ڕاوێژ بكەن”.