وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێکدا جەخت لە پابەندبوون بە بەستنی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین و ڕێنماییە تەندروستییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن دەکاتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە ” وەک هەموو لایەک ئاگادارن بەهۆی پشووی وەرزی یەکەمی خوێندن و دۆخی کەشوهەوا ماوەیەک ناوەندەکانی خوێندن بە داخراوەیی مابوونەوە، ئێستاش ئامارەکانی تووشبووان بە ڤایرۆسی (کۆرۆنا و ئۆمیکرۆن) لە بەرزیدایە، بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری بەباشی بەڕێوەبچێت، پەروەردە کۆمەڵێک ڕێنمایی خستۆتەڕوو”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا وەزارەتی پەروەردە کۆمەڵێک مەرج و ڕێنمایی دەخاتەڕوو بۆ ئەوەی پرۆسەی پەروەردە و فێرکاری بەباشی بەڕێوەبچێت کە بریتین لەمانە:-

1-  بۆ سەلامەتیی مامۆستایان و قوتابییان، خۆپارێزیی و بەستنی ماسک بەتەواوی ئیلزامییە، هەرناوەندێکی خوێندن پابەند نەبوونی تێدابێت پێویستە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزا رێکاری کارگێریی پێویست بگرێتەبە .

2- داوا لە بەخێوکارانی قوتابییان دەکەین کە وەرگرتنی ڤاکسین بۆ قوتابییانی تەمەن (12 ساڵ) بەرەو سەرەوە منداڵەکەتان پارێزراوتر دەکات، وەزارەتی پەروەردە هانتان دەدات و کار ئاسانیتان بۆ دەکات بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان .

3- بەخێوکاری قوتابییان دەتوانن فۆرمی بەڵێننامەی بەخێوکار بۆ وەرزی دووەم  پڕبکەنەوە کە دەستەبەری خوێندنی ئۆنڵاین یان ئەلیکترۆنی یان پاڵپشتی ماڵەوەیان بۆ قوتابییەکە دەکەن و ئەم مافە رێگەپێدراو دەبێت بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئاماژەپێکراو تا بەرواری 10ی 2ی 2022

ھەواڵی زیاتر