نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی گەیشتنە نەجەف 

نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە گەیشتنە نەجەف، ئامانجی سەردانەکەش کۆبونەوەیە لەگەڵ موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی سیاسی عێراق و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

ئامانجی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی و محەمەد حەلبوسی بەمەبەستی نزیکردنەوەی بۆچونی هەردو لایەنە سەرەکییەکەی شیعەکانە لەپرسی پێکهێنانی حکومەت و دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی کە هەمو لایەنەکان رەزامەندبن لەسەری.

ھەواڵی زیاتر