چەکدارانی داعش هێرشیان كردە سەر هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی لە کەرکووک

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای كەركووك چەكدارانی داعش هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و لە ئەنجامدا قوربانی لێكەتەوە.

لەمبارەوەیەوە عەمید كاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی كەركووك ڕایگەیاند: “ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 30/1/2022 لە سنووری گوندێكی سەر بە ناحییەی ریاز لە سنووری پارێزگای كەركووك، چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵیكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق”.

لە بارەی ئەوەی باس لەوە دەكرێت كە لە ئەنجامی ئەو هێرشەی داعش دوو پۆلیس كوژراون و پۆلسێكیش بریندار بووە، عەمید كاوە غەریب، گوتی: “بەپێی زانیارییەكانی ئێمە تەنیا یەك پۆلیس بەپلەی (رەئیس عورەفا) كوژراوە و خەڵكی پارێزگای دیالەیە و تەرمەكەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئازادی كەركووك”.

ھەواڵی زیاتر