بەهۆی ئەوەی هێشتا كۆڵان و بەردەم قوتابخانەكان، بەتەواوەتی لە بەفر پاك نەكراونەتەوە، دەستپێكردنەوەی خوێندن لە پێنجوێن رۆژێك دوادەخرێت.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ووتی”ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەو خوێندنگەکانی ناوشاری پێنجوێن دەکەین کە لەبەرئەوەی شارەوانی خەریکی پاککردنەوەی کۆڵانەکان و بەردەرگای قوتابخانەو خوێندنگەکانە، تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم کە ئەنجام نەدراوە، لە بەرواری 2022/2/1 سێشەممە ئەنجامی بدەن.”
ئەوەش لەكاتێكدایە كە سبەی دوشەممە، خوێندن لە شارو شارۆچكەكانی دیكەی هەرێم، كە بەهۆی شەپۆلی بەفرو سەرماوە راگیرابو، دەستپێدەكاتەوەو تاقیكردنەوە دواخراوەكان ئەنجام دەدرێن.