لە گەڕەکێکی پارێزگای سلێمانی 3 هاووڵاتی بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەستدا.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی خەباتی پارێزگای سلێمانی دایکێک و 2 منداڵەکەی بەهۆی سۆپای غازەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکرد ڕووداوەکە بەهۆی لێچوونی غازەوە بووە لە سۆپاکە و بووەتە هۆی خنکانی ئەو هاووڵاتییانە.