د سالار عوسمان سەردانی نووسەران و ھونەرمەندان دەکات

لە درێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەی نووسەران و ھونەرمەندانی کوردستان، د سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە یاوەری نامیق ھەورامی بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەت سەردانی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (کاکەمەم بۆتانی) سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کوردی کرد و لە دیدارێکدا وێڕای ڕێز و پێزانین و وەفا، پشتیوانیی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی بۆ خانەوادە بەڕێزەکەی دەربڕی.

لە سەردانێکی تردا و بە یاوەری مەسعود مستەفا بەڕێوەبەری یاسایی وەزارەت و گۆران حوسێن بەڕێوەبەری سەنتەرە ڕۆشنبیرییەکان، سەردانی پێشمەرگەی دێرین و ڕۆژنامەڤان و چیرۆکنووسی کورد (ئاسۆ حەسەن)ی کرد و ھیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست و پشتگیریی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی نیشاندا بۆ ھەر ھاوکارییەک کە پێویست بێت.
ھەر لە درێژەی ئەو سەردانانەدا و بۆ ئاگالێبوون لە ژیان، گوزەران و بەرھەمە ھونەرییەکانیان، بریکاری وەزارەت سەردانی ھونەرمەندی خەباتگێڕ (لالۆ ڕەنجدەر)ی کرد و بەڕێزەوە لە بەخششە ھونەرییەکانی ڕوانی و پشتیوانیی وەزارەتیشی بۆ دووپات کردەوە.
پاشان سەردانی ھونەرمەندی گۆرانیبێژ (پەروین شازادە)ی کرد و وێڕای پێزانین بۆ ھەوڵ و ماندووبوونەکانی، بەڕێزەوە لە ڕۆڵی ھەردوو کچە ھونەرمەندەکەیشی (ھاوژین سەردار) و (پەرژین سەردار) ڕوانی و دەستخۆشیی لێکردن.

ھەواڵی زیاتر