هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێم و یۆنان سێکتەرە جیاوازەکانی کشتوکاڵی نێوان هه‌ردوولایان تاوتوێكرد

لە چوارچێوەی بانگهێشتە فەرمیەکەی وڵاتی یۆنان لە شاری ئەسینا، بێگەرد تاڵەبانی، بە یاوەری  دابان شەدەلە جێگری سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی وەزارەت، لەگەڵ بریکاری وەزیری پەرەپێدانی لادێکان و خۆراکی یۆنان جیۆرج ستایلیۆن و تیمێکی یاوەری  کۆبۆوە.
لەم دیدارەدا بەووردی باسی هەماهەنگی و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیەکان و سیاسەتی هاوبەشی بەرێوەبردن و گەشەپێدان و بەرەو پێش وەچونەکانی سێکتەرە جیاوازەکانی کشتوکاڵی کرا، بەتایبەتی دەربارەی :
بەپیشەسازی کردن و ساغکردنەوەی بەروبومە کشتوکاڵیەکان و پەرەپێدانی دێهاتەکان و گرنگیدانی زیاتر بەدابین کردنی ئاسایشی خۆراک و ئاشناکردنی جوتیاران بە تەکنەلۆژیایی نوێ لەبەرهەمهێناندا ، بە سوود وەرگرتن لە کەش و هەوا و زەوی بەپیت و لەباری هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری و وەبەرهێنانی کشتوکاڵی ،وە هەنگاونان بەرەو دابین کردنی خود بژێوی لە سێکتەری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و کەرتی پەلەوەری .
لەبەشێکی تری ئەم دیدارەدا ، چەند سیمینارێکی بەبایەخ پێشکەش کران دەربارەی سێکتەرە جیاوازەکانی کشتوکاڵی لەلایەن شارەزایانی وەزارەتی ناوبراو .