لە هەولێر بە هاوبەشی هه‌ردوو پەیمانگای فەرەنسی و گۆتەی ئەڵمانی، بە بەشداری کۆمەڵێک هونەرمەندی عێراقی و هەرێمی کوردستان، پێشانگایەکی تایبەت بە هونەری کۆمیك کرایەوە.
له پیشانگاكه هونەرمەندان دەیانەوێت لە رێگەی هونەری کۆمیکەوە خراپی بارودۆخی عێراق لە رووی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ژینگەییه‌وە نیشان بدەن و هەر تابلۆیەك هەڵگری پەیامێکە.
لونە دەروێش هونەرمەندێکی شێوەکارە، لە سلێمانییەوە هاتووە و پەیامی ژینگە دۆستی پێیە، بازاری ژێر پردەکەی سلێمانی بە نمونە هێناوەتەوە، کە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵی کێویە، دەڵیت لە رووی ژینگەییەوە ناتەندروستە و ئاژەڵی کێوی موڵکی سروه‌شتن، دەبێت لە زیندانەکانەوە بۆ سرووشت بگەڕێندرێنەوە.
هەر تابلۆیەک لە پێشانگاکە گوزارشت لە بارودۆخێکی عێراق دەکات، کە هونەرمەندان ویستویانە خراپی بارودۆخی عێراق لە رێگه‌ی هونه‌ری بێدەنگەوە نیشانبدەن و هەر تابلۆیەک هەڵگری پەیامەکی جیاوازە بۆ مرۆڤایەتی.
شێروان جان، هونەرمەند و سەرپەرشتیاری پێشانگا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێشانگاكه له‌لایه‌ن 18 هونه‌رمه‌ندی بواری كۆمیك-ه‌وه ئه‌نجام دراوه، كه چیرۆكی بارودۆخی عێراقیان كردووه‌ته بابه‌تی به‌رهه‌مه‌كانیان، هه‌ر چه‌نده ئه‌و هونه‌ر زوو هه‌بووه، به‌ڵام له ساڵانی پێشوو ئه‌و گرنگییه‌ی پێنه‌دراوه، ئێستا ئه‌وانه به كاری نوێ ده‌ستیان پێكردووه‌ته‌وه.
هونەری کۆمیك لە دوای ساڵی 2000ـه‌کانەوە سەری هەڵداوە و ئێستا لەلایەن هونەرمەندەکانی عێراق و هەرێمی کوردستانەوە بایەخی پێدەدرێت، بۆیە لەم پێشانگایەدا پانێڵێک بەڕێوەچوو دەربارەی ئەم هونەرە، کە چۆن بتوانن لە هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت، كه بە هاوبەشی هه‌ردوو پەیمانگای فەرەنسی و گۆتەی ئەڵمانی بە بەشداری چەند هونەرمەندێکی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەم پێشانگایەیان کردەوە و بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوام دەبێت.