ئاگادارییەک لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاگاداری ھاوڵاتیان دە‌كات لە‌كاتی سە‌ردانیان بۆ ناو شارە‌‌وانی سلێمانی پێویستە‌ كارتی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبێت.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیانی كردۆتەوە كە لە‌كاتی سە‌ردانیان بۆ شارە‌وانی سلێمانی بە‌مە‌بە‌ستی راییكردنی مامە‌ڵەكانیان، پێویستە لە رێككەوتی (20\2\2022)ەوە كارتی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێبێت لە‌پێناو پاراستنی تە‌ندروستی و سە‌لامە‌تی گشتی.

تاوەكو ئێستا ژمارەیەك فەرمانگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتیان، وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنایان كردۆتە مەرج.

ھەواڵی زیاتر