وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە بە واژووی وەزیری پێشمەرگە، بڕیار درا بە خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارەکانی یەکەی ٧٠.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەیە:-
لە چوارچێوەی هەنگاوە بەردەوامەکانی پڕۆسەی چاکسازی و باشکردنی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، دوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزیری پێشمەرگە بۆ رێکخستن و یەکسانکردنی تەواوی بودجە و مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.بەنووسراوی ژمارە ۷٥٦ لەرۆژی ۱٦ی کانوونی دووەم، بە ئیمزای ( شۆڕش ئیسماعیل) وەزیری پێشمەرگه، کە بۆ یەکەی حەفتا نێردراوە، تیایدا ئاماژە بۆکراوە، پاش رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوبەرایەتی ژمێرکاری ـ بە ژمارە ۲/٤/٤١٢٢ لەرۆژی ٢٠٢١/٥/١٩ بڕیاردرا بە (خەرجکردن و بەستنی جیاوازی مووچەی سەرجەم پێشمەرگە و پلەدارانی (یەکەی ۷۰ )هاوشێوەی (یەکەی ٨۰) لە مانگی ۱ ی ساڵی ۲۰۲۲ وە

