ناسنامەی کۆچبەرێکی بیسەروشوێن ئاشکراكرا
دەزگای لوتکە تایبهت بهكاروباری پهنابهران ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه ناسنامەی یەکێك لەو کۆچبەرە کوردانەی لهڕوداوهكهی 2021/12/21 نزیک دورگەی سانتۆرینی گیانی لەدەستداو پاشان تەرمەکەی دۆزرایەوە، ناسنامەکەی ئاشکرابو کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانە.
دهزگاكه لهزاری نوێنەرهكهیهوه لهوڵاتی یۆنان ڕایگەیاندووه، ناسنامەی یەکێك لەو کۆچبەرە کوردانەی لهڕودای 2021/12/21 نزیک دوورگەی سانتۆرینی گیانیان لەدەستداو پاشان تەرمەکەی دۆزرایەوە ناسنامەکەی ئاشکرابو کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستانە.
درەنگانێکی شەوی سێشەممە 2021/12/21، لەڕوداوێکدا لەکەناراوەکانی یۆنان لەنزیک دورگەی سانتۆرینی لەدەریای ئیجە بەلەمێکی کۆچبەران نقوم بو، ٢٧کۆچبەر کە هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بون زۆرینەیان خێزان بون، بێسەروشوێن بون، تەنها ٧ کۆچبەر ڕزگاری بووە.
نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاندووه، لەساتی ڕوداوەکە تەرمی سێ کۆچبەر دۆزراونەتەوە، پاشان تەرمی پێنج کۆچبەر دیکە لەنزیک شوێنی ڕوداوەکە دۆزراونەتەوە، لەئیستادا دڵنیابونەتەوە لەبونی تەرمی کۆچبەر (جێگر ابوبکر برایم) کە پاسپۆرتەکەی خۆی خێزانی لەگیرفانیدا بووە.
لەلایەن دەزگای لوتکە پشکنینی پزیشکی بۆ کەسوکاری بیسەروشوێنبووەکان ئەنجامدراوهو سەرجەم زانیارییەکان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانن سەبارەت بەچارەنوسی ئەو کۆچبەرانە.