وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا پانزە پۆست بۆ جارى یەکەم لە زانکۆى پۆلتکنیکی دهۆک ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تاکو ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.
پۆستەکان:
1) هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن قوتابیان
2) هاریکارێ سەرۆکی زانکۆیێ بۆکاروبارێن زانستی وخواندنا بلند
3) هارێکارێ سەرۆکی زانکۆیی بۆ کاروبارێن کارگێڕى و دارایى
4) راگرێ کولیژا تەکنیکی ئەندازیارى
5) راگرێ کولیژا تەکنیکی کارگێڕى دهۆک
6) راگرێ کولیژا تەکنیکی ئاکرێ
7) راگری پەیمانگەها تەکنیکی ئاکرێ
راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی بەردەرەش
9) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی دهۆک
10) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شێخان
11) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی ئامێدی
12) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی زاخۆ
13) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی شەنگال
14) راگرێ پەیمانگەها تەکنیکی کارگێڕى دهۆک
15) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە
مەرجەکان بۆ پۆستى هاریکارێ سەرۆک زانکۆ و ڕاگرێ کۆلیژ وبەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە:
1) هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2) ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3) خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
مەرجەکان بۆ پۆستى ڕاگرێ پەیمانگەها:
1) بڕوانامەی لە ماستەر کەمتر نەبێت بەپلەی مامۆستا.
2) خزمەتی زانکۆیی لە (١٠) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینى:
1) ئەو كهسهى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ و کۆلیژ و پەیمانگە بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت.
2) دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (٣/٢/٢٠٢٢) رۆژی پێنجشەممە دەبێت.
3) پێویستە لە پوختەى ڕاژەدا خزمەتی زانکۆیی بنوسرێت و پەسەندکراوى سەرۆکایەتی زانکۆ بێت.
4) هەر كهسێك ئارەزووى هەیەو مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ، لیستى هەموو توێژینەوە بڵاوکراوەکانى لە گۆڤارى زانستى مەحکەم لەگەڵ(c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.