نووسه‌ری ئیماراتی، “ئیبراهیم حاته‌م بن ئه‌فه‌ندی”، به زمانی كوردی به‌خێرهاتنی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و له تویته‌ر نووسیویه‌تی: “به‌خێرهاتنی جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ وڵاتی دووه‌متان، ئیمارات”.
ئیبراهیم حاته‌م، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، “خۆشه‌ویستی و برایه‌تی كۆمانده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان”.
ئه‌و نووسه‌ر ئیماراتییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هیوادارم جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیران له وڵاتی دووه‌می نیشته‌جێیه‌كی خۆش هه‌بێت.