ڕێكخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئینتەرناشناڵ) بەرنامەیەكی ئۆنلاینی بەناوی Rights Arcade، بەردەست كرد كە تایبەتە بە پەروەردەی مافی مرۆڤی ئازاد، ئامانج لە دروستكردنی ئەو بەرنامەیەش بۆ پەروەردەكردنی نەوەی داهاتووە سەبارەت بەچەند مافێكی دیاریكراو.
بەرنامەكە لە ڕێگەی پەروەردەیەكی پراكتیكییەوە داڕێژراوە، یارییەكان دەبنە هۆی بەرزكردنەوەی زانیاری لەبارەی مافەكانی مرۆڤ و هانی خەڵك دەدەن كە دەستپێشخەری بكەن بۆ ئەوەی كار لەسەر كێشەكانی مافی مرۆڤ بكەن.
ئەنیاس كالامەر سكرتێری گشتی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێ “ئەم یاریانە بۆ توانادان و هاندانی خەڵكە لە هەموو شوێنێك و بەتایبەتی گەنجان بۆ فێربوونی مافەكانی مرۆڤ، بەرنامەكە دەتواندرێ دابەزێنرێت بۆ ئای ئۆ ئێس و ئامێرەكانی ئەندرۆید”