وەزارەتى ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، چەند بڕیارێکى نوێى لەبارەى دانانى پرسەوە دەرکرد .
ئهمڕۆ سێشهممه 25 ى 1 ى 2022، د. حهسهن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوای کوردستان ،شێخ ئیبراهیم بهرزنجی بەڕێوەبەری ئیرشادی ئایینی له وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینی حكوومهتی ههرێمی كوردستان لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگهیاند: پرسەدانان جارێکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدهكرێتهوه بەم مەرجانەی خوارەوە:
1- پرسە بۆ ماوەی تەنیا 1 رۆژ دەبێت، ئەویش لە دوای نوێژی نیوەڕۆوە دەبێت
2- لەو مزگەوتانەی هۆڵی بۆنە ئایینییەکانیان هەیە رێوڕەسمی پرسە بەڕێوەدەچێت.
3- لە کاتی بەڕێوەچوونی پرسە جگە لە خوێندنی قورئانی پیرۆز بە هیچ شێوەیەک گوتاردان پێشکێش ناکرێت.
4- دەنگی بڵندگۆ لەنێو هۆڵی پرسە بەرز نەبێت کە ببێتە مایەی بێزاربوونی پرسەوانان.
5- بۆ ئەو شوێنانەی قورئان خوێن قورئانی تێدا دەخوێنرێت تەنیا لەنێوان 50 بۆ 75 هەزار دەبێت بە کرێی ئامێری دەنگییەوە.
6- پێویستە لە پرسەدا رێنماییە تەندروستییەکان و بەستنی ماسک جێبەجێ بکرێت.
7- لەو مزگەوتانەی هۆڵی پرسەی ئافرەتانی تێدایە هەمان قورئانخوێن کە بۆ پیاوان دانراوە دەنگی دەگوازرێتەوە بۆ پرسەی ئافرەتان.
8- بەمەبەستی کەمکردنەوەی رووداوی نەخوازراو دەکرێت لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پرسە ئاراستەی پرسەوانان بکرێت.
9- بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و قەزا و تێبینەرایەتییەکان بەرپرسن لەو خاڵانەی باسمانکرد.