پێشبینی دەکرێت دادگاکە سکاڵای سەر دانیشتنییەکەمی پەرلەمان ڕەت بکاتەوە

وەک پێشتر دیاری کرابوو، ئەمڕۆ سێشەم ٢٥ی کانوونی دووەم دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆ دەبێتەوە و دوایین بڕیاری خۆی لەبارەی سکاڵای چەند لایەنێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراقیەکلایی دەکاتەوە. پەرلەمانتارێکی کورد پێی وایە دادگا کۆبوونەوەکە پەسند دەکات و هۆشداریش دەدات لە پەرتوبڵاویی کورد بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرکۆمار و دەڵێت ئەگەر کورد لەسەر یەک کاندید ساغ نەبێتەوە، زەرەر دەکات.

لە نۆی ئەم مانگەدا، پەرلەمانی عێراقیەکەم کۆبوونەوەی خۆی گرێ دا و، لە کۆبوونەوەکەدا بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستیی بەتەمەنترین پەرلەمانتار، کەسێکی تر سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بە ئەستۆ گرت و، دواتر پەرلەمان بە پێی بەرنامە و رێساکانی بەردەست دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی هەڵبژارد.
هاوپەیمانیەتیی هەریەک لە رەوتی سەدر و پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنەکانی عەزم و تەقەددومی سوننەکان رۆڵیان هەبوو لە سەرخستنییەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان، بەڵام چوارچێوەی هاوئاهەنگی و هەندێک لایەنی تر کۆبوونەوەکەیان جێ هێشت. دواتر چوارچێوەی هاوئاهەنگی لەدژی کۆبوونەوەکە سکاڵای تۆمار کرد و پەرلەمانی بەوە تۆمەتبار کرد کۆبوونەوەکە نایاسایی بووە و لە دوای نەخۆشکەوتنی بەتەمەنترین کەسی پەرلەمان کۆبوونەوەکە درێژەی پێ دراوە.
ئەوەی ئەو کێشەیە یەکلایی دەکاتەوە دادگای باڵای فیدراڵییە کە هەفتەی رابردوو کۆبوونەوەیەکی هەر لەبارەی دانیشتنەکە گرێ دابوو و دواتر بڕیاری دا لە ٢٥ی مانگ دووبارە کۆ ببێتەوە و بڕیاری پێویست لەبارەیەوە دەربکات.
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆکەدا، دوو دەرەنجام چاوەڕوان دەکرێت؛یان دادگای فیدراڵی کۆبوونەوەی یەکەمی پەرلەمان پەسند، دەکاتیان هەڵی دەوەشێنێتەوە.
دکتور جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر روونی کردەوە، ئەگەر دانیشتنەکە هەڵبوەشێتەوە، ئەوا دووبارە هاوشێوەی پێش کۆبوونەوەکەی پەرلەمان، سەركۆمار دەبێت کاتێک بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری بکات و بە هەمان رێوشوێن کۆبوونەوەکە بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت، ئەگەر کۆبوونەوەکەش لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵییەوە پەسند بکرێت ئەوا دەرگا بۆ ئەوە دەکرێتەوە پەرلەمانی نوێ و دەستە سەرۆکایەتییەکەی درێژە بە دانیشتەکانی داهاتوویان بدەن و هەنگاو بۆ هەڵبژاردنی سەركۆمار بنرێت.
بە بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارە، کۆبوونەوەی رابردووی پەرلەمانی عێراق لە رووی یاساییەوە کێشەیەکی ئەوتۆی نەبووە و بە گوێرەییاسا و رێساکان بەڕێوە چووە و بۆیەش پێشبینی دەکرێت، دادگای فیدراڵیش سکاڵاکە رەت بکاتەوە و کۆبوونەوەکە پەسند بکات.
وەک زیاتر خستیەڕوو بە پێی یاسا دەبوایە پەرلەمان کۆ ببێتەوە و دەستەی سەرۆکایەتیش هەڵبژێردرێت، کاتێک سەرۆکی کاتیی پەرلەمان نەخۆش کەوتووە، ئاگادار کراوەتەوە ئایا دەتوانێت درێژە بە دانیشتنەکە بدات یان نا ئەویش لە وەڵامدا گوتوویەتی ناتوانێت کۆبوونەوەکە بەرێوەبەرێت، بۆیەش دەبێتیاسا جێبەجێ بکرێت.
ئەوەی دەمێنێتەوە، هەڵبژاردنی سەركۆمار وپاشان راسپاردنی فراکسیۆنی زۆرینەیە بۆ پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق.پرسی هەڵبژاردنی سەركۆمار بە لای ئەو پەرلەمانتارە زۆر گرینگە و پێی وایە ئەگەر کورد لە دەستنیشانکردنی پاڵێوراوێک بۆ ئەو پۆستە یەکگرتوو نەبێت ئەوا زیان بە پێگەی کورد دەگات. لە عێراقی ئێستادا لایەنەکانی سوننە بەیەکدەنگ و یەک هەڵوێست بەشدارن و ناکۆکییەکی ئەوتۆ لە نێوانیاندا نییە، شیعەکانیش بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون کە بریتین لە لایەنی سەدر و ئەو لایەنانەی لە چواچێوەی هاوئاهەنگیدا کۆ بوونەتەوە. لە کوردستانیش تا ئێستا کۆدەنگی بۆ پرسی پێکهێنانی حکوومەت و دانانی سەركۆمار و پرسەکانی تر نییە و یەکێتی و پارتی بە جیا پاڵێوراوی جیاوازیان بۆ پۆستی سەركۆمار پاڵاوتووە.

لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی چاوەڕوانی موعجیزەن
لە نێو شیعە بەتایبەتی لایەنی دەوڵەتی یاسا کە لە لایەن نووری مالیکییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، ئومێدی ئەوە هەیە دادگای فیدراڵی دانیشتنەکەی پەرلەمان بە نایاسایی لە قەڵەم بدات، سائیر مەخیف یەکێک لە نوێنەرانی ئەو لایەنە پێی وایە لەو کاتەدا گۆڕانکارییەکان و پێشهاتەکانیش جیاواز دەبن و سەرجەم دانوستان و هاوپەیمانێتییەکان بۆ چوارگۆشەییەکەم دەگەڕێنەوە.
بەشێک لە لایەنەکانی هاوئاهەنگی بەوە گەشبین نین دادگا لە قازانجی ئەواندا بڕیار بدات. تەها دیفاعی پەرلەمانتار لە هەمان چوارچێوە کە سەر بە لایەنی نەسری حەیدەر عەبادییە پێی وایە دادگا کۆبوونەوەکە پەسند دەکات و لە دوای ئەو بڕیارەش هاوپەیمانێتی چوارچێوەی هاوئاهەندی لەبەریەکتر هەڵدەوەشێتەوە چونکە موقتەدا سەدر بە هیچ شێوەیەک ئامادە نییە نووری مالیکی بەشداری لە حکوومەتەکەیدا بکات، بەڵام بۆ لایەنەکانی تر لاری نییە.
جێی باسە لە چەند رۆژی رابردوودا هادی عامری سەرۆکی فەتح چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ موقتەدا سەدر هەبووە و تەنانەت سەردانی هەولێریشی کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ بووەوە.
دەرەنجامی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کاریگەریی گرنگی بۆ سەر خێراترکردنی رەوتی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق دەبێت و ئەوانە لە مەیدانەدا زیاتر براوە دەبن کە دەنگەکانیان دەخەنە پاڵ یەکتر.

ھەواڵی زیاتر