دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دۆسیەی کەسوکاری شەهیدان، گوازرایەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان

چاکسازی لە وەزارەتی شەهیدان قۆناغی باشی بڕیوە. لە دوایین قۆناغدا دۆسیەی شەهیدانی شەڕی داعش گوازرایەوە سەر وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لەمەودوا لە نزیکترین بانکەکانی سنوورەکانیان مووچەکانیان وەردەگرن.

چاکسازی لە وەزارەتی شەهیدان قۆناغی باشی بڕیوە، فایلەکانیەک بەیەک هەڵدەدرێنەوە، بۆ ئەوەی چاکسازی لە لیستی شەهیداندا بکرێت، بەشێکی زۆر لەو کەسانەی کە بە شەهید تۆمار کراون، یاسا و رێنماییەکان نایانگرێتەوە و مووچەکانیان بڕاوە.
سەنتەری تۆڕی چاودێری لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، ئەو شوێنەی بە وردی مووچە نایاساییەکانی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی لێوە دیاری دەکرێت، لەوێوە کە میحوەرێکی سەرەکیی جێبەجێکردنییاسای چاکسازییە، دەرکەوتووە لە کەرتی گشتی 106 هەزار و 839 کەس دوو مووچە و زیاتر وەردەگرن، لەکاتی بڕینی ئەو مووچە نایاساییانە پێشبینی دەکرێت مانگانە زیاتر لە 35 ملیار دینار بۆ خەزێنەی حکوومەت بگەڕێتەوە، بەو پارەیەش دەتوانرێت مانگانە مووچەی ژمارەیەک وەزارەت، دەستە و فەرمانگەی حکوومەت دابەش بکرێت، لە داهاتوودا بەتەواوی لیستەکەلە مووچەی نایاسایی پاک دەکرێتەوە و بۆ کارکردن لەسەری دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، بۆ هەولێر گوتی؛ دۆسیەی کەس و کاری شەهیدان گوازرایەوە بۆ سەر وەزارەتی کاروباری شەهیدانو ئەنفالکراوەکان و تەواوی دۆسیەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی شەهیدانی هەولێرە، لەم مانگەوە مووچەی شەهیدانی شەڕیداعشبەپێی لیستی وەزارەتی شەهیدان دابەش دەکرێت و وارس و کەس و کاریان مووچەکانیان لەگەڵ شەهید و ئەنفالکراوەکان وەردەگرن و، هاوشێوەی وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان لەسەرجەم ماف و ئیمتیازاتەکان سوودمەند دەبن”.
بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، گوتیشی: “لە سنووری ئیدارەی سۆران 125 شەهیدی شەڕی داعش هەن، رێکاری خزمەتکردن بە کەسوکاری ئەو شەهیدانە لەلایەن وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوانەوە دەکرێت، بۆ نموونە قوتابییەک لە قوتابخانە و زانکۆکان بخوێنێت، خوێندنەکەی بێ بەرامبەرە و وەزارەتی شەهیدان پارەکەی دابین دەکات.
ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران، ئاشکراشی کرد: “بەداخەوە بەهۆی بوونی پەکەکە لە ناوچە سنووریەکانی ئیدارەی سۆران بە دەیان هاووڵاتی سڤیل بەر بۆردومانی تورکیا و ئەو مینانەی لەلایەن پەکەکەوە دانراون کەوتوونە و شەهید بوونە، هەر هاووڵاتییەک بەو هۆیەوە شەهید بێت بە شەهیدی هاووڵاتی تۆمار دەکرێت، بەڵام ئەگەر پێشمەرگەیەک لە کاتی ئەرکدا لەو سنوورانە شەهید بێت، بە شەهیدی سەنگەر هەژمار دەکرێت”.