حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ گوژمه‌ی زیاتر له‌ 142 ملیۆن دینار پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌ پارێزگای سلێمانی جێ به‌جێ ده‌كرێت.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 25 ى 1 ى 2022، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: به‌بڕی زیاتر له‌142 ملیۆن دینارپرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتی کارەبای سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) بەبڕی زیاتر (142) ملیۆن دینار پرۆژەیەكی كارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێت.پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ده‌ركردنی فیده‌ری نوێ 403 له‌وێستگه‌ی كوردسات/ وێستگه‌ی كوردسات فیده‌ری 403 له‌سلێمانی.كۆى بودجه‌ى پرۆژەکەش بریتیه‌ له‌ (142.694.610) سه‌دو چل و دوو ملیۆن و شه‌ش سه‌دو نه‌وه‌دو چوار هه‌زارو شه‌ش سه‌دو ده‌ دینار، كه‌ لەلایەن کۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەکرێت، وا بڕیارە لەماوەی (60) رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی