ئەمڕۆ سێشه‌ممه 25/1/2022، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتدا بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانیش ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، هه‌ندێك كات بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی چوارشه‌ممه 26/1/2022، لە هه‌ولێر، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له سلێمانى ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.




