وەزارەتی ئەوقاف بە مەرج و ڕێنمایی نوێوە ڕێگە بە دانانەوەی پرسە دەدات

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەرج و رێنوێنییە تازەكانی كردنەوەی پرسە ئاشكرا دەكات.

نه‌به‌زئیسماعیل، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان رایگەیاند: “بە مەرج و رێنوێنیی تازە پرسە دانان دەكرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش دا سبەی سێشەممە لە نێو باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ بڵاوکردنەوەی وردەکاریی مەرج و رێنوێنییە تازەکانی کردنەوەی پرسە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەخرێتە ڕوو.

نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتیشی: “ماوەی دوو ساڵ زیاترە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا پرسەدانان قەدەغە كراوە”.

ھەواڵی زیاتر