وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، لە رێکەوتى 1 – 2 – 2022 بە دواوە پێویستە هاووڵاتیان لە کاتى سەردانیان بۆ وەزارەت کارتى وەرگرتنى ڤاکسینیان پێ بێت، بە پێچەوانەوە رێگەیان پێنادرێت سەردانى وەزارەت بکەن.
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە ئاماژە کردن بە بڕیارى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و لێژنەى باڵاى رووبەرووبەنەوەى کۆرۆنا، لە گشتاندنێکدا بەژمارە 1388 لە رێکەوتى 23 -1 – 2022 چەند بڕیارێکى بۆ پاراستنی سەلامەتى گیانی ھاووڵاتیان و فەرمانبەران و مامۆستایان لە دامودەزگاکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرکرد:
یەکەم: ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە، پێویستە تاکو رۆژى پێنجشەمە رێکەوتى 27 – 1 – 2022 وێنەیەک لە ناسنامە یاخود کارتى وەرگرتنى پێکوتە (ڤاکسین)ى دژە کۆرۆنا، بۆ دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى/ بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لە دیوانى وەزارەت بنێرن.
دووەم: ئەو فەرمانبەرانەى دیوانى وەزارەت پێکوتە (ڤاکسینى) دژە کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، بە بێ تێستى کۆرۆنا کە 48 سەعاتى بەسەردا تێپەڕنەبووبێت، رێگەى پێنادرێت بێتە دەوام و بە نەهاتوو هەژمار دەکرێت.
سێیەم: لە دواى رێکەوتى 1 – 2 – 2022 بە دواوە هیچ کەسێک رێگەى پێ نادرێت سەردانى وەزارەتەکەمان بکات بەبێ هەبوونى کارتى ڤاکسین یان ئەنجامدانى تێستى کۆرۆنا کە (48) سەعاتى.