ئه‌مڕۆ 23ی كانوونی یه‌كه‌می 2022 به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریكاری وه‌زاره‌ت و فه‌ریق جه‌مال محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی ئه‌ركان و شێخ سیهاد بارزانی فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی پشتیوانی یه‌ك و نه‌جات عه‌لی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 80 و راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان و فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی پله باڵای پێشمه‌رگه، رێوره‌سمی پێنجه‌هه‌مین خولی پیاده‌ی پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌یی پشتیوانی یه‌ك له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له‌میانی مه‌راسیمه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌وته‌یه‌كیدا دەستخۆشی لە فەرماندەی فەرماندەیی و ئەفسەرانی باڵا و سەرپەرشتیار و مامۆستایانی خوله‌كه كرد و پیرۆزبایشی ئاراستەی ئەو ۲٥۰ پێشمەرگەیهی ده‌رچووی خوله‌كه كرد. وه‌زیری پێشمه‌رگه روه‌و ده‌رچوان رایگه‌یاند: ئێوه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بەو پەڕی شەونخونی و ماندونەناسی ئازایانە و شێڵگێرانە بۆ ماوەی دوو مانگ لەخولێکی نەوعی و بنەڕەتیدا، ئاشناکران بە زانستە سەربازییە سەردەمییەکان و لەرووی هزری و جەستەیی و بەکارهێنانی کەرەستە و چەکە كاریگه‌ره‌كان گەشەی زیاتر و وپێشکەوتنی بەرچاوتریان لە پیشە پیرۆزەکەی خۆتان بەدەستهێناوە.
داواشیكرد چۆن لەپاراستنی خاک و نیشتمانی کوردستاندا، سەربەرزانە رۆڵی کاریگەر و گەورەیان هەبووە لەپاراستنی، ئەوهاش پابەندی بنەماو پرەنسیپە سەربازیەکانی وەک مەشق و راهێنانەکانی رۆژانە بن.
له‌سه‌ر پرسی پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه پڕۆسەی چاکسازی، پڕۆسەیەکی دوور‌و درێژەو بەیەک ئان و سات دەرئەنجامی دیار نابێت، به‌ڵكو قۆناغ بەقۆناغ هەنگاو دەنێت بەرەو ئاستی باشتر و باڵاتڕ، وتیشی: پڕۆسەی چاکسازی بەردەوامی هەیەو هەنگاوی باش و دڵخۆشکەرمان بڕیوەو ئەنجامی باشیشی هەبووە، هاوکات تەنیا و تەنیا رێگەی سەرەکی و بنەڕەتی چاکسازی بنەڕەتیە لەناو هێزی پێشمەرگەدا، کە دەتوانێت بەم پڕۆسە چاکسازیە گرنگە مەترسییەکانی ئێستا‌و ئایندەی سەر هەرێمی کوردستان و دووبخاتەوە و لەناوی بەرێت، دیارە لەمیانی بەردەوامی ئەو پڕۆسەیە، وێڕای دروستکردنی هێزێکی تۆکمە و یەکگرتووی سەردەمیانە، راستەوخۆش بەقازانجی باشکردنی بار‌و گوزەرانی تاک بەتاکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان تەواو دەبێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی ووته‌كه‌یدا وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: ئێوە لە هێزی پشتیوانی یەک، هاوڕێ و هاوتاکانتان لە هێزی پشتیوانی دوو، لەرابردوودا، دەورێکی پڕ لەشانازی پڕ لەسەرەوەریتان هەبووە لەتێکشکاندنی داعش و راونانی تیرۆریستان، ئێوەبوون بەئاگری پڕ جۆشی چەکەکانتان تیرۆریستانی داعشتان تێشکاندنەوە. هەمیشە هێزێکی بەرگریکاری راستەقینەی هێزی پێشمەرگە بوون ، بۆیە وەزارەتی پێشمەرگە ئومێدێکی زۆری بە هێزەکانی پشتیوانی یەک و دوو هەیە. تا باشتر و سەرکەوتووانەتر ئاستی توانا هونەرییەکان لەهونەری بەکارهێنانی چەکی پێشکەوتوو، بۆ ئەوەی لەمەیدانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان و تێکشاندنیان بەپیشەیییانەو، سەرکەوتووانە چەکە پێشکەوتوەکانیان بەکار بێنن.
دواتر شێخ سیهاد بارزانی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی یه‌ك له‌میانی وتهكیدا رایگه‌یاند: ئه‌م خوله بۆ ماوه‌ی دوو مانگ 250 پێشمه‌رگه ئاشناكران به میتۆده‌كانی مه‌شقی سه‌ربازیانه‌ی سه‌رده‌می و جۆشدران به زانستی نوێ له به‌كارهێنانی چه‌كی قورس و سووك، له‌هه‌مان كاتدا پێشمه‌رگه‌كان ئاشناكران به رۆشنبیری و هۆشیاری نیشتمانی، وتیشی: ناكرێ رۆڵی کاراو کاریگەری هاوپەیمانان و راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا له‌یادبكه‌ین و رۆڵی ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنین، کە هۆکارێکی گرنگ و پڕ بایەخن بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەی چاکسازی و کۆمەکردنی هێزی پێشمەرگە و یارمەتی و هاوکارییە راوێژکاری و لۆجیستی و سەربازییەکانی پێشمەرگە.