وهزارهتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی بۆ كردنهوهی بنكهی گومركی تیلهكۆ له سنووری ئیدارهی گهرمیان دهركرد.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی، تێیدا هاتووە، پاڵپشت بە ماددەی 5 لە یاسایی گومرگی ژمارە 23ی ساڵی 1983ی هەموارکراو، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە بڕیارماندا بە دامەزراندنی بنکەی گومرگی بەناوی ( بنکەی گومرگی تیلەکۆ ) لە مەرزی تیلەکۆ بۆ ئەنجامدانی هەڵسوکەوتی گومرگی و پێویست بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی. دەسەڵاتەکانی بنکەکە بەپێی ماددەکانی ( 6. 7) و بە لەبەرچاوگرتنی بەندەکانی ماددەی 63ی یاسای گومرگی دیار دەکرێت”.
لە خاڵێکی دیکەی بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەکراوە: “بنکەکە لە رووی ئیداری و داراییەوە دەبەسترێتەوە بە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان”.