مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ وەزیرانی پێشمەرگە “شۆڕش ئیسماعیل” و وهزیری ناوخۆ “رێبەر ئەحمەد”، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و سووریا تایبەت بە پەرەسەندنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعشی تاووتوێ کرد.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانیی خۆی لە زیاتربوونی هێرش و پەلامارەکانی تیرۆریستانی داعش لە عێراق و سووریا دەربڕی و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی هێڵەکانی بەرگری و توندترکردنی رێکارەکانی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە هەڕەشەی تیرۆریستان کردەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، لە پەیوەندی بەهێز و بەردەوامدابن لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.