مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پرسەنامەیەکدا سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا هادی خدر کاڕەش) دەکات.
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (مەلا ھادی خدر کاڕەش)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ههواڵی کۆچی دوایی کادیر و پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و کەسایەتی تێکۆشەر و دیاری شاری ھەولێر (مەلا ھادی خدر کاڕەش) ئەندامی خەولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانمان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سهرهخۆشی خۆمان ئاراستهی خانهوادە کوردپەروەرەکەتان و تهواوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو دهکهین و، خۆمان به هاوبهشی خهمتان دهزانین.
له خودای گهوره داواکارین سەبووری و ئارامی بە ھەموولایەک ببەخشێت و گیانی ھەڤاڵی كۆچكردوویش بهر دلۆڤانی خۆی بخات و به بهههشتی بهرینی شاد بکات.
انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان