ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، سەدان ئۆتۆمبێل لە هەردوو لاکەی تونێلی پیرمام گیریان خواردووە و ناتوانن جوڵە بکەن، بۆیە تکایە تکایە مەیەنە دەرەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ 5 پلەی ژێر سفر، لە کاتی ئێستا ڕێگەی هەولێر- شەقڵاوە، بەر لە تونێلی پیرمام لە هەردووک دیوی هەولێر و کۆڕێ، شەقامەکە بەستوویەتی و بۆتە شەختە”.

هەروەها ڕایگەیاند: ئێستا تیمەکانی پاراستن و چاککردنەوەی ڕێگەوبانەکان خەریکی ئەوەن کە بگەن بە سەرەتای شوێنی بەستنەکە بۆ ئەوەی خوێ لەسەر شەقامەکان بڕژێنن.

ئەوەش خراوەتەڕوو “تکا لە شوفێران دەکەین بۆ حاڵەتی پێویستیش نەیەنە ڕێگە، چونکە دەربازکردنیان زۆر زەحمەتە و لە کاتی ئێستا بە سەدان ئۆتۆمبێل لە هەردوو دیوی تونێل گیریان خواردووە و ناتوانن جوڵە بکەن لەبەر شەختە، هەروەها نامانەوێت ئەو سەدانە ژمارەکەی بەرزببێتەوە و ببێت بە هەزارارن”.

هاتووچۆی هەولێر جەختیشی کردۆتەوە کە تکایە تکایە مەیەنە دەرەوە و ئەو ڕێگەیە زیاتر پەک مەخەن.

ھەواڵی زیاتر