رۆژنامەی ھەولێر

مەسرور بارزانی بەشداری لە ڕێورەسمی هێنانەوەی تەرمی شێخ شامۆ کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی کانوونی دووەمی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەشداری لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە هێنانەوەی تەرمی شێخ شامۆ شێخ نەعمۆ، کەسایەتیی ناسراوی کوردستان و ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئێزدییان کرد و تاجەگوڵینەی سەرۆک مەسعود بارزانی و خۆی لەسەر تەرمی شێخ شامۆ شێخۆ نەعمۆ دانا.