پۆلیسی هەولێر: شەو و ڕۆژ بۆ ئەمنیەتی شاری هەولێری خۆشەویست کار دەکەین
پۆلیسی پارێزگای ههولێر راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، دڵنیایی دەدەینە دانیشتووانی شاری هەولێری خۆشەویست، کە شەو و رۆژ بۆ پاراستنی سەر و ماڵ و بەرقەراربوونی ئەمنیەتی شاری هەولێری خۆشەویست کار دەکەین.
دهقی راگهیهندراوهكه:
بەڕێزان هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست، سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن، گشت كهمئهندامانی شاری هەولێر.
بۆ ئاگاداریی بەڕێزتان لە رێکەوتی 15ـی كانوونی دووهم / یهنایهری 2022 رۆژی شەممە لە رێگای سۆشیال میدیاوە نامەیەک ئاڕاستەی بەڕێز جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێز جەنابی وەزیری ناوخۆ کرا، تێیدا گشت کەمئەندامانی شاری هەولێر داوایان کردبوو کەوا بە هانای سەرۆکی کۆمەڵەی ژینی کوردستان بۆ کەمئەندامانی دەست و پێ بەڕێز مەسعود ئەنوەر بێن، لەبەر ئەوەی خودی خۆی کەمئەندامە و لەسەر کورسی خولاو ژیانی رۆژانەی خۆی بەسەر دەبات، لە شەقامی 100 مەتری ئۆتۆمبێلێک بە خێراییەکی زۆر لێی دەدات و فڕێی دەداتە سەر شۆستە.
بهم هۆیەوە ناوبراو زامدار دەبێت و شوفێرەکەش هەڵدێت و خۆی حەشار دەدات، بۆیە هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە هەمان کات لە 15-1-2022 تاکو ئەمرۆ 19-1-2022 رۆژی چوارشەممە، بە شەو و رۆژ لە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونێکی چڕدابوون و ئەمڕۆ رێکەوتی 19ـی كانوونی دووهم / یهنایهری 2022 رۆژی چوارشەممە تۆمەتبارەکە لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیرا.
بۆیە دڵنیایی دەدەینە دانیشتووانی شاری هەولێری خۆشەویست، کە شەو و رۆژ بۆ پاراستنی سەر و ماڵ و بەرقەراربوونی ئەمنیەتی شاری هەولێری خۆشەویست کار دەکەین.